سەردێر

لەبارەی خراپی بەشە ئاردی ماڵان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكرێتەوە

خەڵك –
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەشە ئاردەی دابەشكراوە هیچ گرفتێكی تەندروستی نیە، بۆ هاووڵاتیان ئەوەی ڕوویداوە گرفتێكی تەكنیكی بووە لەكارگەی ناوبراو چارەسەركراوە لەئێستا كۆمەڵێك پشكەنێن بۆئاردەكە ئەنجام درا هیچ گرفتێكی نەبووە.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای سكاڵای هاووڵاتیان لە سەر خراپی بەشە ئاردی ماڵان بە دواداچوونمان كرد، دەركەوت ، كە ئاردی دابەشكراو هیچ گرفتێكی تەندروستی نیە بۆ هاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاند، ئەوەی ڕوویداوە گرفتێكی تەكنیكی بووە، لەكارگەی ناوبراو چارەسەركراوە لە ئێستا كۆمەڵێك پشكەنێن بۆ ئاردەكە ئەنجامدرا، هیچ گرفتێكی نەبووە نمونەیەكەیش لەئاردی دابەشكراو وەرگیراوە، لە تاقیگەی هەولێر پشكنینی بۆ دەكرێت لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئەنجامەكەی ئاگاداردەكرێنەوە.

لا يتوفر وصف للصورة.

قد تكون صورة ‏‏‏‏٥‏ أشخاص‏، ‏‏أشخاص يجلسون‏، ‏أشخاص يقفون‏‏‏ و‏منظر داخلي‏‏

قد تكون صورة ‏‏شخصين‏ و‏منظر داخلي‏‏قد تكون صورة ‏‏شخص واحد‏ و‏منظر داخلي‏‏