سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 3491 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1354 كەسیش چاكبوونەتەوە و چوار حاڵەتی مردنیش بەكۆرۆنا تۆماركراوە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24كاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و 293 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3491 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون ، هەروەها لە سلێمانی 180 حاڵەت و هەولێر 368 حاڵەت و دهۆك 267 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1354 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 13 كەس و هەولێر 91 كەس و دهۆك 25 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، چوار حاڵەتی گیان لە دەستدان بە پەتاكە تۆماركراوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 25247 كەس.

لا يتوفر وصف للصورة.