سەردێر

“ئەمریكا ‌و رووسیا ناتوانن رامان بگرن”

خەڵك-

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند بۆ هێرشكردنە سەر باكووری سووریا، رووسیا و ئەمریكا ناتوانن رامانبگرن.

وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوش ئۆغڵو لە لێدوانێكدا لەبارەی هێرشكردنەسەر رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، چەند جارێك بە ئەمریكایان راگەیاندووە هاوكاریی یەپەگە و پەكەكە نەكات، بەڵام داواكارییەكەیان جێبەجێنەكردووە، هاوكاری بەردەوامی پەكەكە دەكەن.

ئۆغلۆ دەڵێت ئێمە هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ هێرشی سەر باكووری سووریا كردووە، بۆیە نە رووسیا نە ئەمریكا ناتوانن ئێمە بوەستێنن.

راشیگەیاند چۆن ئەردۆغان دەڵێت شەوێك خۆمان دەكەین بەنێو باكووری سووریادا.