سەردێر

فەرماندەیەكی باڵای هەسەدە كوژرا

خەڵك-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە رایگەیاند، سیهەم موسلیم ناسراو بە (مزگین كۆبانێ) فەرماندەی هەسەدە لە ٢ی تەمووزدا لە رەقە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیادا كوژراوە.

هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد “ڕۆژی ٢ی تەمووز دەوڵەتی توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردە سەر ئۆتۆمبێلی ئەم فەرماندەیە لە ڕەقە، لەو هێرشەدا فەرماندەی هەسەدە مزگین كۆبانێ شەهید بوو و دوو هەڤاڵمان برینداربوون”.

راشیگەیاند “سەرەخۆشی لەبنەماڵەی فەرماندە مزگین كۆبانێ دەكەین و بەڵێنمان دووپاتدەكەینەوە بۆ تێكشكاندنی داگیركاری و گەورەكردن و پاراستنی شۆڕش و هێنانەدی خەونەكانی وڵاتێكی ئازاد كە بە شەهیدانمان داوە و هیوای چاكبوونەوە بۆ هەڤاڵە بریندارەكانمان دەخوازین”.

روونیشیكردەوە “فەرماندە مزگین كۆبانێ بە ناسناو سیهەم موسلیم لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاڤا بە گەڕان بەدوای ئازادی و خەونەكانی كوردستانی ئازاددا دەستپێدەكات فەرماندە مزگین كۆبانێ، كە لە خەڵكی كۆبانێی خۆڕاگرە، لە بنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەری كۆبانێ گەورە دەبێت”.

راشیگەیاند “ئێمە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵ مزگین دەكەین. جارێكی تر بە هەموو هێزە داگیركەرەكان دەڵێین كە بە یاد و وابەستەبوون بە شەهیدان گەورە دەبین و تۆڵەسەندنەوە ئەرك و پرەنسیپی هاوخەباتی و شۆڕشمانە. لەسەر ئەم بنەمایە تۆڵەی هەڤاڵ مزگین و هەموو شەهیدان لە دوژمنانی ژنانی تێكۆشەر دەكەینەوە”.

ناو و پاشناو: سەهام موسلیم
ناوی نێو بزوتنەوە: مزگین كۆبانێ
ناوی دایك: ئەمینە
ناوی باوك: ئەحمەد

شوێكی لەدایكبوون: ١٩٩٠ – كۆبانێ
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: رەقە / ٢ی تەمووزی ٢٠٢٢”