سەردێر

رێگایەكی نوێ بۆ رزگاربوون لە چەوری جگەر

خەڵك-

توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە جێبەجێكردنی سیستمێكی خۆراكی كە كاربۆهێدراتی كەمبێت و چەوری بەرز بێت، دەبێتەهۆكاری كەمبوونەوەی نەخۆشییەكانی چەوری جگەری نا كحولی و نەخۆشییەكانی شەكرە و كێشە تەندروستییەكانی دیكە و دابەزینی كێش.

بەپێی ئەم توێژینەوەیە كە لەدانیمارك كراوە، بەشداربووان بە رێژەی 6% كێشیان كەمی كردووە.

كامیلا دالبی هانسن پزیشك بۆ ماڵپەڕی مەد سكەیپ دەڵێت توێژینەوەكە لە بەشی جگەری نەخۆشخانەی ئۆدنسی لە دانیمارك كراوە، لەسەر ئەو ئەنجامە داوا دەكەین سیستمێكی خۆراكی پێڕەو بكەن كە چەوری زۆربێت و كاربۆهیدراتی كەمبێت.

دەشڵێت ئەم سیستمە یاریدەدەر دەبێت لە كەمبوونەوەی نەخۆشیی چەوری جگەر و نەخۆشی شەكرە جۆری دووهەم.