سەردێر

روونکردنەوەیەک لە مەلا طاهر بامۆکی-یەوە بۆ هاووڵاتییان

خەڵک-

مامۆستا مەلا طاهر بامۆکی روونکردنەوەیەکی لەبارەی قوربانیکردن بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” سەرۆکی خێزان دەتوانێت مەڕێک بکاتە قوربانی و بڵێ ئەم مەڕە دەکەم بە قوربانی بۆ خۆم خێزانەکەم جا هەرکەس لەو ماڵەدا بێت لەگەڵ ئەو، نەفەقەی لەسەر ئەو بێت بەشی دەبێت لەو قوربانییە دا و وەک ئەوە وایە قوربانی کردبێت”.

لە روونکردنەوەکەدا مامۆستا مەلا طاهر بامۆکی دەڵێت:” زۆرکەس دڵەڕاوکێ و گومانیان لا دروست بووە دەربارەی قوربانیکردن، ئەڵێن مامۆستا بەڕێزەکان دوو بۆچونیان هەیە لەسەر قوربانیکردن بە مەڕێک….. فەرموون ئێوە و ئەم ڕوونکردنەوەیە”.

دەشڵێت:”ئەو مامۆستایانەی کە دەڵێن مەڕێک بۆ یەک کەس دەبێت بۆ قوربانی ڕاست دەکەن، ئەسڵ وایە هەموو موسڵمانێک کە دەسەڵاتی هەبێت قوربانی بکات بە شەک بەرانێک بۆ خۆی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە:” ئەو مامۆستا بەڕێزانەش کە دەڵێن مەڕێک بۆ خێزانێک دەبێت ڕاست دەکەن چونکە رسول اللە صلی الله علیه وسلم یەک بەرانی سەر بڕیوە فەرمویەتی ئەم بەرانە دەکەم بە قوربانی بۆ (محمد و ئالی محمد) بۆیە زاناگەورەکان فەرمویانە سەرۆکی خێزان دەتوانێ مەڕێک بکاتە قوربانی و بڵێ ئەم مەڕە دەکەم بە قوربانی بۆ خۆم عایلەکەم جا هەرکەس لەو ماڵەدا بێت لەگەڵ ئەو، نەفەقەی لەسەر ئەو بێت بەشی دەبێت لەو قوربانییە دا و وەک ئەوە وایە قوربانی کردبێت”.

مامۆستا مەلا طاهر بامۆکی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ڕۆژێک خوا دەسەڵاتی دایە دەتوانێ قوربانی سەربەخۆیش بۆ خۆی بکات، ئەگەر پێکابێتم ئەوە لەخواوەیە؟ خۆ ئەگەر هەڵەشم کردبێت ئەوە هەڵەکە لەمنەوە بووە و لە شەیتانەوە”.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان