خەڵک-
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەى پێنج هەزار تۆمەتبار دەستگیرکراون و 22 تاوانی کوشتن تۆمارکراون و سێ هه‌زار و 375 تاوانی جۆراوجۆر تۆمارکراون.
هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری کار‌و چالاکییەکانی شەش مانگی بەڕێوەبەرایەتییەکەی خستەڕوو رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 3 هه‌زار و 375 تاوانی جیاجیا، تۆماركراون لەو رێژەیەش 2 هه‌زار و 961 تاوان ئاشكرا كراون و تۆمه‌تباران دراونه‌ته دادگا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو شەش مانگەدا 4 هه‌زار و 777 تۆمه‌تباریان بە تۆمەتی تاوانەکانى كوشتن، دزی، ساخته‌كاری، مادده‌ی هۆشبه‌ر و دزین، تەقەکردن، رێگری تاوانی دیکەی جۆراو جۆر دەستگیرکراون، جگە لەوەش تۆمەتبار هەبووە کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە لە ساڵانی رابردوو ئەمساڵ دەستگیرکراوە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند، لەو شەش مانگەدا 24 حاڵه‌تى تەقەکردن تۆمار كراون و سەرجەم ته‌قه‌كه‌ران ده‌ستبه‌سه‌ركراون.