سەردێر

وێنە.. لە کەلار هاووڵاتییەک دوو جار کەوتە ناو بیڕێکی ئاوەوە رزگارکرا

خەڵک-

لە گوندی ساڵح ئاغا لە کەلار هاووڵاتییەک دووجار کەوتە ناو بیرێکەوە و هەردوو جارەکە رزگار کرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بەرگریی شارستانی کەلار راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندی ساڵح ئاغا، لە کەلار هاووڵاتیيەک کەوتە ناو بیرێكه‌وه‌ پێش گەیشتنی بەرگریی شارستانی کەلار لەلایەن هاووڵاتییانەوە رزگارکرا.”

بەرگری شارستانی کەلار دەشڵێت:”هەمان هاووڵاتی بۆ جاری دووەم چووە ناو بیرەکە و بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لەهۆشخۆی چوو و بۆ جاری دووم بە هاوکاری هاووڵاتییان و تیمی بەرگریی شارستانی بنکەی کەلار توانرا رزگاربکرێت و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا”.

May be an image of outdoorsMay be an image of 5 people, people standing, tree and outdoorsMay be an image of outdoors





هەلبژاردە

گرنگترینەکان