سەردێر

سەدر: نوێژی بەكۆمەڵ لە مەدینە سەدری بەغدا ئەنجام بدەن

خەڵك –
ڕێبەڕی ڕەوتی سەدر ڕۆژی 15ی ئەم مانگەی دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵ لە مەدینە سەدری بەغداد، ناوی ئەو كەسانەشی بڵاوكردەوە، كە سەرپەرشتی مەڕاسیمەكە دەكەن.

موقتەدا سەدر، ڕێبەڕی ڕەوتی سەدر ڕۆژی 15ی ئەم مانگەی دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵ لە مەدینە سەدری بەغدا، ناوی ئەو كەسانەشی بڵاوكردەوە، كە سەرپەرشتی مەڕاسیمەكە دەكەن، كە لەناویاندا حاكم زاملی، جێگری پێشوی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی تێدایە.

هاوكات چاودێرانی دۆخی عیراق باس لەوەدەكەن، كە ئەو نوێژە، كە بڕیارە ئەنجام بدرێت هاوتای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەبێت .