سەردێر

مووچەی 6 مانگی توێژێك دابەش دەكرێت

خەڵك –
بـەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كـۆیـە ڕایدەگەیەنێت، مووچەی 6 مانگی كارمەندانی پاككەرەوەی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكان خەرجدەكرێت .

بـەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كـۆیـە بڵاویكردەوە، ئەمرۆ یەك شەممە 3ی حوزەیرانی 2022 دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە خەرج كردنی مووچەی 6 مانگی كارمەندانی پاككەرەوەی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستییەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی 6 مانگی ئەو توێژە دەكرێت.