سەردێر

هەپەگە؛ 23 سەربازی سوپای توركیا كوژران و فیداكاری گەورەش بەردەوامە

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، چالاكی گەریلاكانی ئازادی كوردستان بێوەستان لە بارۆدۆخێكی سەختدا بە فیداكاریەكی گەورەوە بەردەوامە، دەشڵێت ،” لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا لە لایەن تیمە گەڕۆكەكانی گەریلاوە 23 سەربازی سوپای توركیا كوژران”.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە، گەریلاكانی ئازادی كوردستان خاكی پیرۆزی كوردستان دەپارێزن و گورزی گەورە لە دوژمن دەدەن، سوپای توركیاش ١٧ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی، ١٢ جار بە فڕۆكە، ١٥ جار بە هەلیكۆپتەری جەنگی و بە دەیان جاریش بە ئۆبۆس هەرێمەكانی پاراستنی میدیایان بۆردومان كردووە.

زانیاری فراوان لەبارەی چالاكی و هێرشەكان بەم شێوەیەیە:
لە هەرێمی زاپ لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەكانی زاگرۆسدا؛
٢ی تەمووز كاتژمێر ١٥:٣٠ لە نێوان هێزەكانمان و داگیركەراندا كە ویستیان گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ پیشڕەوی بكەن، شەڕ روویدا. لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا و داگیركەرێك بریندار بوو.

٢ی تەمووز كاتژمیر ١٦:٠٠ داگیركەران ویستیان بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش لە سنوری باكوری كوردستان بەرەو گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ پێشڕەوی بكەن، لەلایەن هیزەكانمانەوە كرانە و ئامانج و گورزیان بەركەوت. دوای جالاكیەكە كە ٢ داگیركەر سزادران، پێشكەوتنی داگیركەران وەستێنرا. كاتژمێر ١٧:٠٠ داگیركەران كە ویستیان جارێكی دیكە پێشڕەوی بكەن، بە چەكی قورس لەلایەن هیزەكانمانەوە كرانە ئامانج. ٢ داگیركەری دیكە كوژران و ٢ داگیركەریش بریندار بوون. داگیركەران لە كاتژمێرەكانی ئێوارەدا بە پشتگیری هەلیكۆپتەری جەنگی ئۆتۆمبێڵ و كوژراو و بریندارەكانیان لە هەرێمەكە گواستەوە.

٢ی تەمموز كاتژمێر ١٨:٠٠ داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ لەلایەن تیمەكانی یەژەئاستارمانەوە كرانە ئامانج و داگیركەرێك سزادرا.

هەلیكۆپتەرەكانی جەنگی كە٢ی تەمموز كاتژمێر ٢٤:٠٠ گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆیان بۆردومان كرد، لە دوولاوە كرانە ئامانج. لە ئەنجامی لێدانی كاریگەری هێزەكانماندا، هەلیكۆپتەرەكان بە ناچاری كشانەوە.

٣ی تەمموز كاتژمیر ٠٨:١٠ داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی كۆكەر لەلایەن هێزەكانی یەژەئەستارمانەوە بە چەكی قورس كرانە ئامانج، لە ئەنجامدا ٤ داگیركەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی خواكورك؛

گروپێك لە هێزە داگیركەران لە ٢ی تەمموزدا بۆ چاودێری هاتنە سەر گردی شەهید دەروێسش، داگیركەران لەژێر كۆنتڕۆڵی ئێمەدابوون، بە چەكی قورس كرانە ئامانج و ٧ داگیركەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوور:

٢٩ی حوزەیران كاتژمێر ٢١:٠٠ بە تاكتیكی سویواس لەدژی دگایركەران لە گۆڕەپانی گردی هەكاری چالاكی ئەنجامدا و داگیركەرێك سزادرا.

٢ی تەمووز كاتژمێر ١١:١٠ و ٣ی تەمووز كاتژمێر ٠١:٣٠ و ٠٥:٥٠ تیمەكانی گەڕۆكمان بە قەناس ٣ جار لە داگیركەرانیاندا لە گردی جوودی، ٣ داگیركەر سزادران.

٢ی تەمووز كاتژمێر ١٨:٣٠ داگیركەران ویستیان تونەلانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی بتەقێننەوە، لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج. لە ئەنجامی لێدانی كاریگەردا، داگیركەران پاشەكشێیان كرد.

٣ی تەمموز كاتژمێر ٠٦:٤٠ داگیركەران ویستیان بەرەو تونێلەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی پێشڕەوی بكەن، بە تاكتیكی سابۆتاژ لێیدان درا و ٢ داگیركەر سزادران.

هێرشی سوپای داگیركەری تورك بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی؛

٢ی تەمووز تونێلەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی كۆكەرێ، ئەشكەوتنی برینداران، وەرخەڵێ، گردی هەكاری و گردی جوودی ١٧ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانكران. فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بە چڕی لەسەر گۆڕەپانەكانی بەرخۆدان دەگەڕان.

هێرشی سوپای داگیركەری تورك بە ئۆبۆس، هەلیكۆتەری جەنگی و فڕۆكەی جەنگی؛

٢ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، كونشكا، كۆكەرێ، چەمچۆ، گردی هەكاری، گردی ئێف ئێمی گردی جوودی، بە دەیان جار لەلایەن بارەگاكانی سەر سنورەوە تۆپبارانكران.

٢ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، گردی هەكاری، گردی ئێف ئێمی جوودی، ١٥ جار لەلایەن هەلیكۆپتەرەكانەوە بۆردومانكران.

٢ت تەمووز گۆڕەپانی بەرخۆدانی كورەژارۆ، گردی ئامیدی، گردی ئێف ئێم، گردی جوودی و ساجا ١٢ جار لەلایەن فڕۆكە جەنگیەكانەوە بۆردومانكران.