سەردێر

نرخی مۆلیدە لە ناوچەیەكی هەرێم كەمترە

خەڵك-
دوای دیاری كردنی پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە هەولێر و سلێمانی، لە ناحیەی ڕزگاری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان نرخی مۆلیدە دیاری كرا، كە بڕەكەی كەمترە بە بەراورد بە شارەكان.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ڕزگاری لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لیژنەی مۆلیداتی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ڕزگاری نرخی هەر ئەمپێرێکی مۆلیدە ئەهلیەکانی بۆ مانگی ٦ دیاری كردووە بەپێی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا و نرخی سووتەمەنی.

بەپێی خشتەی پارەی مۆلیدەكان، كە بەپێی گەڕەكەكان بڵاویكردۆتەوە، نرخی ئەمپێرێك لە 7 هەزار و 750 دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو 14 هەزار و 750 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەولێر نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاری كرا، كە لە سلێمانی لەنێوان 15 هەزار و 500 دینار بۆ 17 هەزار و 500 دینارە و لە شاری هەولێر لە نێوان 17هەزار و500 دینار بۆ 19 هەزار و 500 دینارە.

No photo description available.