خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستانی ژینگەی سلێمانی رایگەیاند ژمارەیەك هاووڵاتی لە ( چەمی زەلان ) لە سنوری ناحیەی زەلان بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ڕاوی ماسین ، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی دیاریكراو و توانیان ( ٧ ) هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوكردنی ماسی دەستگیر بكەن .
هاوكات دەستگیرا بەسەر تۆڕی ڕاوی ماسی و ژمارەیەك ماسی ڕاوكراو .
پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.