سەردێر

كەلار.. ڕوداوێكی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا و قوربانی هەیە

خەڵك
لە قەزای كەلار، نزیك قوتابخانەی كوردستانی نوێ دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و سێ كەس برینداربوون.

هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەناو قەزای كەلار لە چوار ڕییانی نزیك قوتابخانەی كوردستانی نوێ بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا پیكاب و نیسان سەنترا سێ كەس برینداربوون، بریندارەكان شۆفێری هەر دوو ئۆتۆمبێلەكە و سەرنشینێكی پیكابەكەن.

باس لە ئەوەشكراوە، هەرسێ بریندارەكە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێكردووە.

No description available.

No description available.