خەڵك-
پۆلیسی سۆران بڕەپارەیەكی هاووڵاتییەكی عەرەب كە گەشتیار بووە لە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ دەدۆزنەوە و رادەستی خاوەنەكەی دەكەنەوە.
بەشی پەیوەندیی و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند “دوێنێ هاووڵاتییەكی بەرەگەز عەرەبی دانیشتووی شاری بەغدا بەناوی حەمدی سلێمان حەسەن لە سنوری ناحیەی خەلیفان بڕی بیست و هەشت هەزار دۆلاری ئەمریكایی لە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ ون كردبوو”.
راشیگەیاند “خۆش بەختانە لەلایەن گەنجیكی ناحیەی خەلیفان گەنجێكی دەست پاك بەناوی( محەمەد ئیسماعیل حسین ) دۆزرایەوە بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی خەلیفان توانیان پارەكە بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنەوە”.