سەردێر

لەسلێمانی غاز تەقییەوە و بریندار هەیە

خەڵك-
بەهۆی تەقینەوەی غازلە كافتریایەكی شاری سلێمانی دوو كەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، كەمێك لەمەوبەر بەهۆی تەقینەوەی غاز لە كافتریای كەستانە لە شاری سلێمانی دوو كارمەند بریندار بوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەگەڵ دوو كارمەندەكە، سێ كارمەندی بەرگری شارستانی سلێمانیش تووشی تەنگەنەفەسی بوون.