سەردێر

نرخی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی شەش دیاریكرا

خەڵك-

نرخی كارەبای مۆلیدە لە سلێمانی بۆ مانگی شەش لە نێوان (15.500) دینار بۆ (17.500) دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە‌ لیژنەی سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەھلییەكانی سلێمانی بۆ هەژماركردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان كۆبونەوە و بەگوێرەی نرخی گازۆیل و كاتژمێرەكانی كاركردن نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدەى ئەهلی بۆ مانگی رابردو (حوزەیران) لە نێوان (15.500) دینار بۆ (17.500) دینار دەبێت.

راشیگەیاند، سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە بۆ ئەم مانگەش تەموز (24) كاتژمێر دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، پێویستە كار بە مۆلیدەكانیان بكەن.