سەردێر

لە كەركوك 77 تیرۆرست دەستگیركران

خەڵك-
لە كەركوك 77 تیرۆریستی داواكراو دەستگیركران و حەوت شوێنی مانەوەی داعشیش تێكدرا.

ئاژانسی هەواڵی عیراقییە لە زاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك بڵاویكردووەتەوە، بە سەرپەرشتی لیوا عەلی فەریجی، یەكە هاوبەشەكانی ئۆپەراسیۆن لە كەركوك ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان ئەنجامدا و 17 تیرۆرست و 60 داواكراویان دەستگیركرد.

باس لە ئەوەشكراوە، توانراوە حەوت شوێنی پشوودانی داعش لەناوببرێت و دەستبەسەر حەوت جبەخانەی چەكدا بگیرێت، هەروەها 59 ئامێری تەقینەوە، 24 موشەك، دوو پشتێنەی تەقینەوە، 55 بۆمبی هاوەن، 8مووشەك تەقێنراونەتەوە.