سەردێر

ئێران دژایەتی خۆی بۆ هێرشی سەر رۆژئاوای كوردستان دووپاتكردەوە

خەڵك-

وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆك كۆماری سووریا لە دیمەشق كۆبوونەوە.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سووریا دیدار و گفتوگۆیان كرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی كرد: تاران بە توندی لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا لە خاكی سووریا دژایەتی هەیە.

ئەم لێدوانە لە حاڵێكدایە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا هەڕەشەی كرد رەنگە لە نیوەشەوێكدا هێرشبكەنەسەر رۆژئاوای كوردستان.

بەپێی سەرچاوەكان توركیا لەبەرامبەر سازشكردنی لە ئۆپەراسیۆنە لەشكرییەكەی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كە ئەمریكا و رووسیا و سووریا و ئێران دژن، چەند داواكارییەكی هەن.