سەردێر

لە پارێزگەی سنە 30 كەس تووشی كۆلێرا بوون

خەڵك-

جێگری تەندروستی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی كوردستان رایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی كۆلێرا لە پارێزگەی كوردستان (سنە) گەییشتووەتە 30 كەس كە 27 كەسیان هی شاری مەریوانن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزام بیدارپوور ڕایگەیاند: تا ئێستا 30 حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا ناسراونەتەوە كە زۆربەیان لە عێراقەوە هاتووەتە ناو پارێزگە.

ناوبراو زیادی كرد: ئێستاكە 30 هاووڵاتی كوردستانی گومان تووشبوون بە كۆلێرایان لەسەرە كە یەك كەسیان لە سنە، یەك كەس لە سەقز، یەك كەس لە كامیاران و 27 كەسیشیان هی مەریوانن.

بیدارپوور ئاشكرای كرد: كەسە تووشبووەكان بە نەخۆشی كۆلێرا زۆربەیان گەنج و كرێكارن كە لە ڕێگای گەڕانەوە لە عێراقەوە تووشی ئەو نەخۆشییە بوون.