سەردێر

بەرگری شارستانی سلێمانی ڤیدیۆی خنكان و ڕزگاركردنی دوو براكەی ماوەتی بڵاوكردەوە

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چەمی (دوو چەمان) لە نزیك گوندی ئاوەكورتێی ناوچەی شارباژێڕ مامۆستایەكی ئاینی خنكا و دوو براش لەخ نكان ڕزگاركران.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئاگاداركران لە دیارنەمانی هاووڵاتیەك لەچەمی (دوو چەمان) لەنزیك گوندی ئاوەكورتێی ناوچەی شارباژێڕ بەناوی هیوا حسین عەلی، كە پیشەی مامۆستای وتار خوێنی مزگەوتە و تەمەنی ۳۰ ساڵە بەمەبەستی مەلەكردن لەگەڵ دوو كەسی دیكە چونەتە ناوچەكە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە تیمی مەلەوانی بەرگری شارستای سلێمانی چوونە شوێنی ڕووداوەكە و ئەو دوو برایەی، كە لەگەڵ مامۆستا ئاینیەكەدا بوون لەوبەری چەمەكە گیریان خواردبوو لەلایەن تیمەكەوە ڕزگاركران بەناوەكانی ئاسۆ عەزیز و دانا عەزیز.