سەردێر

جەمال كۆچەر؛ بچووكی نەفسیەتی لایەنی كوردی پۆستی سەرۆككۆماری كردووەتە كێشە

خەڵك –
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ، بڕیاری دادگای فیدراڵی دژی نەوت و گازی هەرێم كە نازانین چۆن جێبەجێ دەكرێت، مایەی مەترسیە، دەشڵێـت،” بچووكی نەفسیەتی لایەنی كوردی پۆستی سەرۆككۆماری كردووەتە كێشە”.

جەمال ئەحمەد ، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، بڕیاری دادگای فیدراڵی دژی نەوت و گازی هەرێم كە نازانین چۆن جێبەجێ دەكرێت ، كە ئەمە مایەی مەترسیە وهەرەوها پەرتەوازەبوونی كورد و قۆستنەوەی ئەم پەرتەوازەییە لەهەمووی مەترسیدارترە.

ڕاشیگەیاندووە، جگە لە یەكێتی و پارتی خۆ هیچ لایەنێك شەڕی پۆست ناكات، ئێستاش دەتوانن پێكەوە دابنیشن و كێشەكان چارەسەر بكەن، چونكە بچووكی نەفسیەتی لایەنی كوردی پۆستی سەرۆككۆماری كردووەتە كێشە، مەسەلەكە نە دەستوەردانی دەوروبەرە و نە هیچ ئێمە شەڕە پۆست دەكەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، موقتەدا سەدر مەترسی گەورەیە، ئەو نەكشاوەتەوە لە پرۆسەی سیاسی بەیەكجاری، بەڵكو چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەت و دەركەوتنی خاڵە لاوازەكانی حكومەت دەكات، سەدر پۆستی سەرۆككۆماری بۆ گرنگ نیە، ئەوەی بۆ سەدر گرنگە، پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقە.