سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 2286 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 833 كەسیش چاكبوونەتەوە و یەك حاڵەتی مردنیش بەكۆرۆنا تۆماركراوە و یەك حاڵەتی لەهەرێم بووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24كاتژمێری ڕابردوودا 7 هەزار و 567 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2286 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 68 حاڵەت و هەولێر 220 حاڵەت و دهۆك 206 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 833 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 6 كەس و هەولێر 49 كەس و دهۆك 15 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، یەك حاڵەتی گیان لە دەستدان بە پەتاكە تۆماركراوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 25243 كەس.

لا يتوفر وصف للصورة.