سەردێر

لە شەش مانگدا زیاتر لە 13 هەزار حاڵەتی ئاگركەوتنەوە تۆماركراوە

سەرجەمیان لە پارێزگاكانی عێراق بوون جگە لە هەرێمی كوردستان

خەڵك-
لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا لە عێراق 13 هەزار و 600 حاڵەتی ئاگر كەوتنەوە تۆماركراوە، هۆكاری زۆرینەیان شۆرتی كارەبا بووە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی شەش مانگی رابردودا لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق، جگە لە هەرێمی كوردستان، لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە، 13 هەزار و 600 حاڵەتی ئاگر كەوتنەوە تۆماركراوە كە هەر لەلایەن ئەو تیمانەوە كۆنتڕۆڵكراوە.

باس لە ئەوەشكراوە، لەكۆی ئەو رووداوی ئاگركەوتنەوانەی هەبون، بڕی 105 ملیار و 500 ملیۆن دینار، لە سوتان رزگاركراون كە لە شوێنی ئاگركەوتنەوەكە بوون.

بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، 47%ی روداوەكان بەهۆی شۆرتی كارەباوە رویانداوە، ئەوانەی دیكەش هۆكاری جۆراوجۆری لە پشت بووە، تیمەكانی بەرگری شارستانیش بەردەوام لە هەوڵی بڵاوكردنەوەی هۆشداریدان بە هاووڵاتییان لە چۆنێتی خۆپارێزی لە كەوتنەوەی ئاگر و كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی برینداربون و مردن لەكاتی دروستبونی روداوەكاندا و هاوكات كەمكردنەوەی زیانە مادییەكان.