سەردێر

سلێمانی؛ لەسەر شەڕە تۆپەڵی زستان شەرەتەقە ڕوویدا و دوو كەس برینداربوون

خەڵك –
لەناوچەی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی لە ڕووداوێكی شەڕ و تەقەكردندا سێ كەس برینداربوون، باوكی بریندارەكانیش ڕایدەگەیەنێت، لەسەر شەڕی منداڵ بووە، كە لە زستاندا لەسەر شەڕەتۆپەڵ دروستبووە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە ناوچەی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی دوو كەس برینداربوون، كە برینی یەكێكیان سەختە و ڕووداوەكەش بەهۆی شەڕەتۆپەڵەوە بووە لە وەرزی زستانی ڕابردوودا لە نێوان منداڵەكانیان ڕوویداوە و ئەمڕۆ لایەنێكیان چووەتەسەر ماڵەكەی دیكە و بووە بە شەڕیان و لە ئەنجامدا باوكێك و دوو كوڕەكەی برینداربوون.

باوكی دوو بریندارەكە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لەزستاندا دوو كوڕی لەگەڵ قوتابخانەدا چوون بۆ ئەزمەڕ بۆ شەڕە تۆپەڵ و بەفر و لەوێ لەسەر ئەوەی تۆپەڵ گیراوەتە چەند كچێك بۆیە دەمەقاڵێ دروستبووە، هەرچەند دوای ئەوەی كێشەكە چارەسەر كراوە، بەڵام ئەمڕۆ كێشەكە سەری هەڵدایەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، خۆم و كوڕە گەورەكەم باشین، بەڵام كوڕە بچوكەكەم كە تەمەنی 16 ساڵە تەندروستیی باش نییە.