خەڵك –
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، پرۆسەیەكی سەربازیان سەركەوتوویان بۆ گەران بەدوای تیرۆریستانی داعش لەنێوان هەردوو پارێزگای بەغدا و دیالە ئەنجامداوە.
شانەی ئەمنی عیراق ئەمرۆ شەممە 2ی تەمموزی 2022 لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، یەكە ئەمنییەكان بەسەرپەرشتی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان بەردەوامن لە پرۆسەی گەڕان و پشكنین بەدوای تیرۆریستاندا.
لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ، هێزێكی هاوبەش بەپشتیوانی ئاسمانی لەلایەن فەرماندەیی فڕۆكەوانی سوپا هەڵمەتێكی پشكنینیان لە سنوری نێوان هەردوو فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا و دیالە بەسەركەوتویی ئەنجامداوە.