سەردێر

هەپەگە؛ ژمارە سەربازی سوپای توركیا و كۆنترا كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، چالاكی گەریلاكانی كوردستان بێ پسانەوە بەردەوامە، لە چالاكییەكاندا ٣ سەربازی سوپای توركیا كوژران و ٣ كۆنتراش كوژران و لە چالاكییەكاندا چەكێكی ئەی كەی ٤٧ دەستی بەسەردا گیرا و ئامێرێكی بڕینی پەیوەندی لەناوبرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بڵاویكردەوە، گەریلاكانی ئازادی كوردستان كە بەرۆحێكی گیانبازیی ئاپۆییەوە شەڕ دەكەن بەتاكتیكی بەهێزی گەریلایی گورزی قورس لە داگیركەران دەوەشێنن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە ئەنجامی چالاكییەكەی هێزەكانیان 3 سەربازی توركیا و 3 كۆنترا كوژران و 3 سەربازی دیكەش برینداربوون و هاوكات لە چالاكییەكاندا چەكێكی ئەی كەی ٤٧ دەستیبەسەردا گیراوە و ئامێرێكی بڕینی پەیوەندیش لەناوبرا.

ئاشكراشیكردووە، سوپای توركیا ١٩ جار بە فڕۆكەی شەڕ، ٢٦ جاریش بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و ١١ جاریش بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی و كاتیوشا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بۆردومان كرد.

زانیاری لە بارەی چالاكی و هێرشەكان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە ئاڤاشین:
لە ٢٩ی حوزەیراندا كاتژمێر ١٢:٠٠ هێزەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە گۆرشەپانی بەرخودانی وەرخەلێیان دا.
لە ٣٠ی حوزیەران كاتژمێر ١٣:٠٠ گروپێكی كۆنترا كە خۆراكیان بۆ سەربازەكانی توركی داگیركەر دەبرد لە نزیك گوندی نێروەی ئەرتوش بوونە ئامانجی هێزەكانمان. هێزەكانمان بە نارنجۆك و چەكی سوك لە كۆنتراكانیاندا و ٣ كۆنترا سزادران. هێزەكانمان چوونەسەر تەرمی كۆنتراكان و چەكێكی ئەی كەی ٤٧ یان دەستبەسەرداگرت.
یەكی تەمموز كاتژمێر ١٢:٣٠ و ١٤:٤٠ داگیركەران لە گۆڕەپانی كۆكەڕێ بوونە ئامانجی تیمە گەڕۆكەكانمان. هێزەكانمان بە چالاكییەكی هەماهەنگی گەریلایی لە داگیركەرانیاندا. ئەو چالاكییە بە چەكی قورس و چەكی سوك ئەنجامدرا و لە چالاكییەكەدا ٢ داگیركەر بزادران و ٣ داگیركەریش برینداربوون.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ
یەكی تەمموز كاتژمێر ١٧: سوپای توركی داگیركەر هەوڵیدا بە ٢ تانك و ٢ زریپۆش لە سنوورەی باكوری كوردستانەوە بەرەو گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بچێت. هێزەكانمان بە چەكی قورس و نیشان شكێن لەو داگیركەرانەیاندا و پێشڕەوییەكەیان راگرت.