خەڵك-
دوابەدوای بوومەلەلەرزە بەهێزەكەی نیوەشەوی ڕابردوو، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بوومەلەرزەیەكی دیكە ڕوویداوە و چەند كەسێك گیانیان لەدەستداوە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە كاتژمێر ١٢:٣٢ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەھێز بەگوڕی ٦.١ پلە پارێزگای ھۆرموزگانی لە باشوری ئێران ھەژاند و بەپێ ئامارەكان ٣ كەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاند، دوابەدوای ئەوەش لە كاتژمێر ٢:٢٤ خولەك بوومەلەرزەیەكی بەھێزی دیكە بەگوری ٦.٢ پلە ناوچەكەی ھەژاندەوە.
لای خۆشیەوە، مەهدی دۆستی، پارێزگاری هورمزگان رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەوە 5 كەس گیانیان لەدەستداوە و 19 كەسیش بریندار بوون.