سەردێر

دوو گەنج لە دەربەندی رانیە و رووباری سیروان خنکان

خەڵک-

ئەمڕۆ هەینی دوو گەنج یەكێكیان لە دەربەندی رانیە و ئەوی دیكەش لە رووباری سیروان خنكان.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێكی تەمەن ٢١ ساڵ دانیشتووی ناحیەی بۆسكێن-ی سەر بە قەزای رانیە، لەكاتی مەلەكردن لە دەربەندی رانیە، خنكا، دوای رووداوەكە تەرمەكەی دۆزراوەتەوە رەوانەی پزیشكی دادی رانیە كراوە.

هەروەها گەنجێکی دیکە لەكاتی هەڵدانی تۆڕ بەمەبەستی راوەماسی لە رووباری سیروان، كەوتووتەنە ناو رووبارەكەوەو خنکاوە و تەرمەكەشی لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی كەلار دەرهێنرا.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان