سەردێر

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

خەڵک-
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) لە رەگەزی (نێر) رادەگەیەنێت بۆ پیشەی (پاسەوان) لە هێزی جێبەجێكار بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی گەوران.

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، كە پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) لە رەگەزی (نێر) هەیە جگە لە تایبەتمەندیەكانی (زانستی و پزیشكیەكان) بۆ پیشەی (پاسەوان) لە هێزی جێبەجێكار بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی گەوران لە پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك).

مەرجەکانی وەرگرتن:-

1. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و دانیشتوی سەنتەری پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بێت.

2. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت.

3. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە باڵای لە (170سم) كەمتر نەبێت.

4. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە كێشی لە نێوان (60 – 70) كیلۆگرام بێت.

5. پێشکەشکار بەرپرسە لەو زانیارییانەی کەلەفۆرمەکەدا پڕی دەکاتەوەو دەبێت بەدۆکیومێنت و(بەڵگەنامە)بیسەلمێنێت، بەپێچەوانەوە گەر زانیارییەکانی ڕاست و دروست نەبوون ئەوا مافی بەشداربوونی لێدەسەنرێتەوە.

6. سەرجەم زانیارییەکانت بە زمانی کوردی تۆماربکە و ژمارەکان بەڕەنوسی ئینگلزی بنوسە.

7. پاش ووردبینی کردن بۆفۆڕمەکان، دەرکەوت بەهەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە و چانسی دامەزراندنت لە دەست دەچێت.

8. پێشکەشکار پێویستە وەڵامی سەرجەم بڕگەکانی فۆرمەکە بداتەوەو کۆی پڕۆسەکە لەسەر بنەمای خاڵبەندییەو کەسی شایستە لەسەر ئەوبنەمایە دادەمەزرێت بەشێوەی گرێبەست.

9. پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (1) هەفتە لە رێكەوتی 1/7/2022 تا رێكەوتی 8/7/2022.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە كلیك لەم بەستەرە بکە





هەلبژاردە

گرنگترینەکان