سەردێر

سلێمانی ؛ بێ نیشتیمان نمایشكرا

خەڵك – تەرزە تەها
پاش دووجار دواخستنی ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار فیلمی سینەمانی كوردی (بێ نیشتیمان) نمایشكرا، لە نواندنی شوان عەتوف و هانی موجتەهیدییە.

فیلمی سینەمای كوردی (بێ نیشتیمان) ژانری دراما، تاوان و هەست بزوێنە، لە چیرۆكێكی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە، باس لە ژیانی كوردەكان دەكات لە شاری كۆبانی لە دوای داگیركردنی لەلایە ن داعشەوە، كە دوو هاوسەری هونەرمەند دەیانەوێت كۆچ بكەن.
فیلمەكە لە نواندی هانی موجتەهیدی، شوان عەتوف و جاهیت شاهین یاڵچین، لەلایەن تورەج ئەسڵانی دەرهێنەری كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كاری دەرهێنانی بۆ كراوە.

فیلمەكە لە ساڵی ٢٠٢١ نوسراوە و دەرهێنانی بۆ كراوە، بەرهەمی كۆمپانیای سینەمای (ماد مۆڤی)یە، دوو جار نمایشی فیلمە بەهۆی پەتای كۆرۆنا دواخراوە، ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی نمایشە، لە سبەینێوە لە سلێمانی، هەولێر، دهۆك و كەركوك نمایش دەكرێت.

لا يتوفر وصف.لا يتوفر وصف.لا يتوفر وصف.لا يتوفر وصف.

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان