خەڵك –
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاماری دەست بەسەردا گرتی چەكی بێ مۆڵەتى ئاشكرا كرد ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ناوخۆ توانیویانە دەست بەسەر زیاتر لە 6 هەزار چەكی بێ مۆڵەتدا بگرن و هەڵمەتەكانیشیان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی ناوخۆ لە ماوەی رابردوودا توانیویانە دەست بەسەر 2 هەزار و 228 دەمانچە و هەزار و 811 فیشەكی دەمانچە، 748 چەكی كڵاشینكۆف و 9 هەزار و 524 فیشەكی كڵاشینكۆف بگرن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو هەڵمەتانەدا توانراوە، 3هەزار و 222 چەكی تاپڕ و بادی و 26 هەزار 523 فیشەكی تاپڕ و بادی دەستیان بەسەردا بگیرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە وەزارەتی ناوخۆ كرد هەرچی شوێنی چەك فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەكی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگیرێت ، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵك.