سەردێر

قیمەی ئامادەكراو قەدەغەكرا

خەڵك –
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، قیمەی ئامەدەكراو قەدەغەیە و قیمەی ڕێگەپێدراو بۆ فرۆشتن تەنها لەبەر چاوی كڕیار قیمە ئامادە بكرێت .

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە نوسراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت بە دروستكردنی قیمەی گۆشت لە كارگەكانی بەرهەمێنانی دروستكراوەكانی گۆشت .

هەر لەنوسراوەكەدا هاتووە، نابێت قیمەی ئامادەكراو لە بازار و شوێنی فرۆشتنی گۆشت بەبازار بكرێت ، تەنها ڕێگە بەو قیمە دەدرێت ، كە لە بەرچاوی كڕیار ئامادە دەكرێت .

قد تكون صورة ‏نص‏