خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لەئەنجامی لێدانی كاریگەری تیمە گەڕۆكەكانیان 11 سەربازی سوپای توركیا كوژران و 2 سەربازی دیكەش برینداربوون و گورزیش لە هەلیكۆپتەرێكی هێرشبەر وەشێنراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە رایگەیاند، سوپای توركیا لەبەرامبەر هێزەكانیان سەرنەكەوتووە، ٢٣ جار بە فڕۆكەی جەنگی، ١٤ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر، ٣ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی و بەدەیان جاریش بە كاتیوشا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بۆردومان كردووە.
هەپەگە لەبارەی چالاكی و هێرشەكان ئەم زانیارییانەی بڵاوكردەوە:
“لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین:
لە ٣٠ حوزەیران كاتژمێر ١٩:٥٠ لە هەرێمی كۆكەڕێ تیمە گەڕۆكەكانمان لە سێ لاوە لە داگیركەرانیاندا و بە چالاكییەكی هەماهەنگی گەریلاكان گورز لە داگیركەران وەشێنرا. لەو چالاكییەدا كە هێزەكانمان چەكی قورس و سوكیان تێدا بەكارهێنا، لانیكەم ٤ داگیركەر سزادران و ٢ داگیركەریش برینداربوون.
لە ١ی تەمووز كاتژمێر ٠٢:٣٠دا داگیركەران لە هەرێمی كۆكەڕێ بە تاكتیكی سابوتاژ لەلایەن هێزەكانی یەژەئاستارمانەوە كرانە ئامانج و داگیركەرێك سزادرا.
لە چوارجێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە ٢٩ی حوزەیران كاتژمێر ٢٢:٠٠ هەلیكۆپتەرە هێرشبەرەكان ویستیان گۆڕەپانی بەرخودانی كوڕەژارۆ بۆردومان بكەن، لەلایەن هێزەكانمانەوە گولـلەباران كران و گورز لە هەلیكۆپتەرێك وەشێنرا. دوای دەستوەردانی هێزەكانمان هەلیكۆپتەر ناچاربوون لە ناوچەكە دووربكەونەوە.
٣٠ حوزەیران كاتژمێر ٠٩:٣٠ و ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی كوڕەژارۆ هێزەكانمان بە نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا و ٢ داگیركەر سزادران.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرعەسی جەنگی خابور:
٣٠ حوزەیران كاتژمێر ١١:٥٠ و ١ تەمووز كاتژمێر ٠٧:٣٠ داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە شێوازی نیشانشكێنی كرانە ئامانج و ٢ داگیركەر سزادران.
لە یەكی تەمووز كاتژمێر ٠٥:٠٠ تیمە گەڕۆكەكانمان، لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیاندا و ٢ داگیركەر سزادران.
هێرشەكانی سوپای كۆماری تورك بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی:
لە ٣٠ حوزەیراندا تونێلەكانی شەڕی شەهید رێبەر ساڤاش لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر دیرەنیش ٣ جار بە چەك و تەقەمەنی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشەكانی سوپای كۆماری تورك بە كاتیوشا، هەلیكۆپتەری هێرشبەر و فڕۆكەی جەنگی:
لە ٣٠ حوزەیراندا گۆڕەپانەكانی شاخی ئامێدی، ساجا، سیدا و رەنجبەرئاغا و گۆڕەپانی دۆڵی سنینێ بە كاتیوشا لەلایەن قەرەقۆڵەكانی سەرسنوورەوە بۆردومان كرا.
لە ٣٠ حوزەیران گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی هەكاری، شاخی ئێف ئێم، كوڕەژارۆ، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ١٤ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كران. دوای هەڵدانی بۆمبەكان ئاگر لە گۆڕەپانی ساجا كەوتەوە و ئاگرەكە بەردەوامە.
لە ٣٠ حوزەیراندا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی ئامێدی، شاخی بەهار، وەرخەلێ، ساجا، چەمچۆ و سیدا ٢٣ جار لە رێگەی فڕۆكەی شەڕەوە بۆردومان كران.