سەردێر

تونس؛ ئاینی ئیسلام فەرمی نیە و سەرۆك هەموو دەسەڵاتێكی هەیە

خەڵك –
سیستمی فەرمانڕەوایی دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆكایەتی و دەسەڵات و پارێزبەندیی زۆری داوەتە سەرۆكی تونس و بەپێی دەستوورى نوێی وڵاتيش ئاینی ئیسلام وەك ئاینێكی فەرمی وڵات لابراوە.

قەیس سەعید، سەرۆكی تونس درەنگانی شەوی ڕابردوو بڕیاریدا پرۆژەی نوێی دەستووری وڵاتەكەی لە ڕۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتە بڵاوبكرێتەوە بەر لەوەی لە 25ی تەمموز گشت پرسیی لەسەر بكرێت.

بەپێی پرۆژە نوێیەكە سیستمی فەرمانڕەوایی دەگۆڕێت بۆ سەرۆكایەتی و سەرۆكی وڵات دەسەڵات و پارێزبەندیی بەرفراوانی دەبێت و سەرۆك دەبێتە دەسەڵاتی باڵای جێبەجێكردن و دەسەڵاتی دیاریكردنی سەرۆكی حكومەت و ئەندامانی كابینەكەی و كۆتاییهێنان بە كارەكانیانی هەیە.

هەر لە دەستورەكەدا هاتووە، سەرۆكی وڵات دەتوانێت بەپێشنیاری سەرۆكی حكومەت بەرپرسانی پلەباڵای مەدەنی و سەربازی و دادوەرەكان دابمەزرێنێت .

ئاینی ئیسلام وەك ئاینێكی فەرمی لەدەستوری نوێی وڵاتی تونس لابراوە و سەرۆكی وڵاتیش بەدەرە لە هەر لێپرسینەوەیەكی پەرلەمانی بە درێژایی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی.