سەردێر

پەیمانگای چاكسازی تاوانكاری؛ پێویستە هەڵمەتی ماڵ بەماڵ بۆ داماڵینی چەك بكرێت

خەڵك –
پەیمانگای چاكسازی تاوانكاری كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی تاوانكاری چەك هەڵگرتن بۆتەوە جا مۆڵەتدار بێت یان بێ مۆڵەت،كە بەكارهێنانیان لە حاڵەتەوە بۆتە دیاردە و كە ئاشتی كۆمەڵایەتی خستۆتە بەردەم قەیرانێكی گەورەوە، لەڕێی شڵەژاندنی ئاشتی دەروونی هاووڵاتیان وتێكدانی سەقامگیری كۆمەڵایەتی.

پەیمانگای چاكسازی تاوانكاری كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، تێروانینمان لەبارەی هەڵمەتی داماڵینی چەكی بێ مۆڵەت وبەرگرتن، وەرگرتنی ڕێ وشوێنی پێش وەختە بۆ كاری تاوانكاری دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی بڕیاری حكومەتدار بەهایەكی پراكتیكی هەبێت ئەگەر سەرجەم هاووڵاتیان بە دادپەروەری بگرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئوەشكراوە، پێویستە هەڵمەتی پشكنینی ماڵی هاووڵاتیان بكرێت وەك هەڵمەتێكی نائاسایی لەسەرجەم شارەكانی هەرێمی كووردستاندا بۆ دەستگرتن بەسەر چەكی بێ مۆڵەتدا.

دەقی بەیاننامەی پەیمانگای چاكسازی تاوانكاری كوردستان
ئاشكرایە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان ڕوبەڕووی قەیرانی تاوانكاری چەك هەڵگرتن بۆتەوە جا مۆڵەتدار بێت یان بێ مۆڵەت ،كە بەكارهێنانیان لە حاڵەتەوە بۆتە دیارده.‌لەسەرجەم شاروشارۆچكەكاندا تاوانی كووشتن وتیرۆركردن وهەڕەشەی پێ دەكرێت ،كە ئاشتی كۆمەڵایەتی خستۆتە بەردەم قەیرانێكی گەورەوە، لەڕێی شڵەژاندنی ئاشتی دەروونی هاووڵاتیان وتێكدانی سەقامگیری كۆمەڵایەتی. بۆتە مەترسی گەورە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان .بەتێڕوانینی ووردی یاسایی ئێمە هەرێمەكەمان پێویستی بە جێبەجێكردنی یاسایەكی هەمواركراوی تەواو هەیە چونكە شكۆی یاسا لە جێبەجێكردنیدایە.هەربۆیە بڕیاری ڕێزدار حكومەتدار (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنین وپاڵپشتی تەواوی دەكەین سەبارەت بە وەرگرتنی ڕێكاری تووندوهەڵمەتی داماڵینی چەكی بێ مۆڵەت كە دەبێتە پەیوەندییەكی تۆكمە لەنێوان سەقامگیری سیاسی وكۆمەڵایەتی لەگەڵ سەروەر بوونی یاسا لە نێوكۆمەڵگەدا. هەر لەم ڕووەوە تێروانینمان لەبارەی هەڵمەتی داماڵینی چەكی بێ مۆڵەت وبەرگرتن، وەرگرتنی ڕێ وشوێنی پێش وەختە بۆ كاری تاوانكاری دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی بڕیاری حكومەتدار بەهایەكی پراكتیكی هەبێت ئەگەر سەرجەم هاووڵاتیان بە دادپەروەری بگرێتەوە چونكە دادپەروەری وادەخوازێت پێش سزادان پێویستە زانین هەبێت:‌

یەكەم/هەڵمەتێكی گشتگیر هەبێت لەڕێ ماس میدیا بۆ هۆشیاری هاووڵاتیان بۆ سەرخستنی نابۆهەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت.

دووەم/هەڵمەتی پشكنینی ماڵی هاووڵاتیان بكرێت وەك هەڵمەتێكی نائاسایی لەسەرجەم شارەكانی هەرێمی كووردستاندا بۆ دەستگرتن بەسەر چەكی بێ مۆڵەتدا.

سێهەم/چاودێریكرنی تاوانكاری وورد بۆ سۆشیاڵ میدیا كە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە چەك وتەقەمەنی بەهەموو جۆرەكانیەوە بۆ كڕیاران دەفرۆشرێت.

چوارهەم/ڕێگە نەدان بە پێشمەرگەو پۆلیس وئاسایش وپاسەوانانی بەرپرسە حكومی وحزبیەكان بەبردنەوەی چەكەكانیان بۆ ماڵەوە لە كاتی مۆڵەتە ئاساییەكانیان وكە لە ئەركی فەرمیدا نەبن.

پێنجهەم/پێ نەدانی مۆڵەتی چەك هەڵگرتن به هاووڵاتیان دوای دڵنیابوون لە لێكۆڵینەوەی ووردی ئەمنی وكۆمەڵایەتی ودەروونیان ئەمەش بە ئامانجی ڕێگرتن لە هەر كارێكی تیرۆركردن وتۆڵەكاری وپشێوی نانەوە لە كۆمەڵگادا.

شەشەم/بەشداریپێكردنی هەڵگرانی چەكی بەمۆڵەت بە خوولێكی تایبەت بە دەروونی وئاشتی دەروونی بۆ بۆنیاتنانی ئاشتی دەروونیان وكۆنتڕۆڵكردنی هۆش وبیریان لە كاتی شڵەژانی دەروونی وتووڕبوونیاندا .

حەوتەم/قەدەغە كردنی نیشاندانی فیلم وزنجیرە فیلم ودراماكان لەسەر شاشەی میدیاكان كە تۆڵەكاری وكووشتن وبەكارهێنانی چەكی تێدایە لە قۆناغی ئێستادا.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان