سەردێر

سلێمانی؛ گەورەترین ڕێژەی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
ئەندامێكی تیمی رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە كۆی 409 پشكنینی كۆرۆنا 109 ئەنجامیان بە پۆزەتیڤ دەرچووە، ئەمەش بەرزترین رێژەی توشبوونە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لە سنورەكە.

هێرش حەیدەر، ئەندامی تیمی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، لە كۆی 409 پشكنینی كۆرۆنا 109 ئەنجامیان بە پۆزەتیڤ دەرچووە، ئەمەش بەرزترین رێژەی توشبوونە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لە سنوری سلێمانی.

ئەمە لەكاتێكدایە ، وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، نزیك دەبینەوە لە هاتنی شەپۆلێكی دیكەی كۆرۆنا و ڕۆژانە توشبوون بە كۆرۆنا نزیك دەبێتەوە 3 هەزار حاڵەت .