سەردێر

لە شارێكی هەرێم گەرمترین پلە تۆماركرا

خەڵك –
كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە24 كاتژمێری ڕابردوودا لە چەند شارێكی هەرێم بەرزترین پلەكانی گەرما تۆماركراون، لە خانەقین 46 پلە و كەلار 45 پلە تۆماركراوە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 1ی تەمموزی 2022 گەرمترین پلەی گەرما لە خانەقین بە 46 پلە و كەلار و مەیدان 45 پلە گەرمترین شارەكانی هەرێم بوون .

هاوكات هەر یەك لە كەركوك بە 44 پلە و دووزخورماتوو بە 44 پلە لە ڕیزبەندی سێهەم و چوارەم گەرمترین شارەكان دیاریكرا و لە پارێزگای سلێمانی 40 پلە و هەڵەبجە 42 پلە و دهۆك 41 و هەولێر 42 پلە تۆماركراوە .

قد تكون صورة ‏‏خريطة‏ و‏نص‏‏