سەردێر

تەواوی حاجیان بەرەو مەككەی پیرۆز بەڕێخران

خەڵك-
نێردەی حەجی عیراق ڕایدەگەیەنێت، تەواوی حاجیانی عیراق لە شاری مەدینەوە بەرەو مەككەی پیرۆز بەڕێخران.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەستەی حەج و عومرەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”نێردەی حەج پرۆسەی بەڕێكخستنی تەواوی حاجیانی عیراقی لە مەدینەوە بەرەو مەككەی پیرۆز تەواوكرد”.

پێشتر دەستەی حەج و عومرەی عیراق، ژمارەی ئەو حاجییە عیراقیانەی ڕاگەیاندبوو كە بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێخراون.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەستەكەوە بڵاوكرایەوە”ژمارەی حاجیانی عیراقی كە بەرەو وڵاتی سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەڕێخراون گەیشتە 9319 حاجی كە 5456 حاجیان لەڕێی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانییەوە بووە و لەڕێگەی ئاسمانەوە گەیشتوونەتە سعودیە، ئەوانی تر كە 3863 حاجین لەڕێی وشكانییەوە گەیشتنە سعودیە”.