سەردێر

چوارچێوەی هەماهەنگی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق دیاریی دەكات

خەڵك-
چوارچێوەی هەماهەنگی كە هێزە سیاسییە شیعەكان لەخۆدەگرێت، پەیڕەوی سەرۆك وەزیران دیاریی دەكات كە سەركردایەتی قۆناغی داهاتووی عیراق دەكات.

عەلی فەتلاوی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ بەهێز و لێوەشاوە و بێخەوش و كەسێتییەكی خاوەن شارەزایی سیاسی دەبێت، ئەمەش بەبێ‌ هێنانی هیچ ناوێك، چوارچێوەی هەماهەنگی بەدوایدا دەگەڕێت”.

بە وتەی فەتلاوی”سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشوێن خەسڵەتەكانی سەرۆك وەزیراندا دەگەڕێن نەك بەشوێن ناوی، ئەمەش بە ڕێككەوتن و كۆدەنگی دەبێت لەنێوان هەموو هێزە سیاسییەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، بەڵام تائێستاش بەشێوەیەكی فەرمی هیچ ناوێك نەخراوەتەڕوو”.

دەستلەكاركێشانەوە و پاشەكشەكردنی فراكسیۆنی سەدری كە براوەی هەڵبژاردن بوو، دەرگای لەبەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی ئاواڵاكرد بۆ پێكهێنانی حكومەت، لەئێستاشدا لەگەڵ فراكسیۆنە سیاسییەكانی تر، خۆی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومەت و سەرۆكایەتی كابینەی نوێ‌ ئامادە دەكات.