سەردێر

توركیا ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات

خەڵك-
فڕۆكەكانی توركیا بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، چیای مەتین لە پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكەن.

ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەكانی توركیا، چیای مەتینیان لە پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد، ئەمەش لەكاتێكدایە كە درەنگانێكی شەوی ڕابردوو بە هەمان شێوە توركیا بۆردومانی دەوروبەری گوندەكانی سەركەلی و سكیرێ‌ كرد لە ناوچەی نهلەی سەر بە قەزای ئامێدی، بەبێ‌ ئەوەی قەبارەی زیانەكان بزانرێت بەهۆی بۆردومانەكە.

بە وتەی هەندێك لە شایەتحاڵەكان كە قسەیان بۆ میدیاكان كردبوو، بۆردومانەكەی شەوی ڕابردووی توركیا، جموجۆڵی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی كردبووە ئامانج لە گوندەكانی سكیرێ‌ و بلاڤە و برجی سەر بە شارۆچكەی دێرەلوك لە ئامێدی.

ئەو شایەتحاڵانە دەڵێن، لە دوورەوە دووكەڵ لە شوێنی بۆردومانەكە بەرزبۆتەوە، بەڵام قەبارەی زیانەكان نەزانراوە.