سەردێر

پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە و پلاسخارتیش بەشداریی دەكات

خەڵك-
سەباح حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژە بە سازدانی كۆبوونەوەیەكی تر دەكات لە نێوان حزبە كوردستانییەكان لە هەفتەی داهاتوو.

ئەمڕۆ هەینی، سەباح حەسەن پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (بغداد الیوم) ڕایگەیاندووە”حزبە كوردستانییەكان لە كۆبوونەوەكەیاندا هەوڵ دەدەن دۆسێكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان یەكلایی بكەنەوە و وادەیەك بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە دابنێن، وێڕای تاوتوێكردنی یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆن”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی”كۆبوونەوەكە لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سازدەكرێت و جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكاننيش بەشداریی تێدا دەكات”.

بە بۆچوونی سەباح حەسەن”كۆبوونەوەكە سەرەتایەك دەبێت بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەنێوان حزبەكان و بە تایبەتیش لەنێوان دوو حزبە سەرەكییەكە”.