سەردێر

نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ ئەم مانگە چەند دەبێت؟

خەڵک-

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە پارەی موەلیدە بۆ ئەم مانگە بۆ هەر ئەمپێرێک نزیکەی 25 هەزار دەبێت، لێپرسراوی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانیش لە پارێزگای هەولێر، رەتیدەکاتەوە و دەڵێت:” بۆ ئەمپێرێک 25 هەزار دینار بێت”.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە:”ئەو زانیاری و دەنگۆیانەی باس لە نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دەکەن ناڕاستە، ئەگەر نرخی گازوایل بەم شێوەیە بێت و کارەبای نیشتمانی ئەوها بێت، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە نێوان 18 بۆ 20 هەزار دینار دەبێت، بەڵام جارێ نرخ دیاریینەکراوە.”

دەشڵێت:”نرخ بەپێی ماوەی پێدانی کاتژمێرەکان و نرخی گازوایل دیاریدەکرێت، لەم مانگەدا لەبەر گەرما موەلیدەکان ناچار بوون کارەبای زیاتر بدەن، چونکە کارەبای نیشتمانی کەم بووە، گازوایلیش زۆر گرانە، بۆیه نرخەکە زیاد بووه”.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان