سەردێر

حاڵەتەكانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە بەرزبوونەوەدان

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق، بەرزبووونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە وڵاتدا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”دەرەنجامی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە وڵاتدا بۆ 225 حاڵەت لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەرزبۆتەوە”.

بە وتەی سەیف بەدر”كۆی گشتی مردنیش بە نەخۆشییەكە بۆ 36 حاڵەت بەرزبۆتەوە لەنێوان 225 حاڵەتی تووشبوون، پارێزگای زیقاریش لەو نێوەندەدا بەرزترین حاڵەتی لەنێوان پارێزگاكانی تردا تۆماركردووە، بەو پێیەی تائێستا 90 حاڵەتی تووشبوون لە زیقار تۆماركراون”.