سەردێر

ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز كۆبووەوە

خەڵك –
ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز كۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی داهات و خەرجییەكانی نەوت بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2022 كرا.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز كرد كە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكەیە لەدوای هەمواركردنی یاسای نەوت و گاز.

لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی داهات و خەرجییەكانی نەوت بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2022 كرا.

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان