سەردێر

تەندروستی سلێمانی مژدەیەكی خۆشی ڕاگەیاند

خەڵك –
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی دانانی پلانێكی دروست لەسەردوو ئاست ئامارەكانی نەخۆشی بەحاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە بۆ لە 60% كەمیكردووە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، پێش نیوەڕۆی (۲۰۲۲/٦/۳۰) بەئامادەبوونی بریكاری وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (who) لەعێراق و بەرپرسی تیمی ئیمێرجنسی لە عێراق و نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە وەزارەتی تەندروستی و پارێزگای سلێمانی و وەفدی هاوڕێیان، سەردانی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن، و نەخۆشخانەی سلێمانی بۆنەشتەرگەری جوانكاری سوتاوی و یان كرد.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە لەلایەن لیژنەی باڵای بەڕەنگاربوونەی پەتای كولێرا لە دوو ئاست ڕێكارەكان گیراوەتەبەر ئەوانش بریتی بوون لەئاستی (خۆپاراستن و چارەسەری پزیشكی) بۆ بەدوادچوونی ئەو ڕێنمایانەی كەلەلەیەن لیژنەی باڵاوە دەركرا و بەهەماهەنگی جێ بەجێ‌ كران و لەەر ئاستی ئاستی دووەم چارەسەری پزیشكی بوو كەهەرلەسەرەتاوە لیژنەیەكی زانستی پێكهێنراو بۆدانانی پرۆتۆكۆڵی پزیشكی كەهەموو نەخۆشخانەكان لەسەریەك پرتۆكۆڵی پزیشكی چارەسەری نەخۆش بكەن.

ئاشكراشیكردووە، بەهۆی ئەو پلانەی پێشتر باسكرا و پابەندبوونی هاووڵاتیان بە ڕینماییە خۆپارێزیەكان وایكردوە ئامارەكانی نەخۆشی بەحاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە بۆلە 60% كەمبكات ئەمەش بەهەوڵ وهیمەتی هاوڵاتیان وكەرتی تەندروستی ولایەنەپەیوەندیدارەكانە .