سەردێر

هەپەگە؛ 6 سەربازی سوپای توركیا كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لە ئەنجامی چالاكی بەهێزی هێزەكانیان كە لە رۆژی فیداییبوون ئەنجامیاندا، 6 سەربازی سوپای توركیا كوژران و ٢ سەربازی دیكەش برینداربوون، شۆفڵێك و سیستمێكی كامێرای حەراری تێكشكێنران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە، سوپای توركیا ٧ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بۆمباران كرد، ٢٣ جاریش بە فڕۆكەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا و هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومانی كرد.

“لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین:

٢٩ی حوزەیران كاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ، هێزەكانی یەژەئاستارمان لە داگیركەرانیاندا.

٣٠ حوزەیران كاتژمێر لە نیچوان ٠٧:١٠-٠٧:٣٠ لە دژی داگیركەران كە دەیانویست خۆیان لە تونێلەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ نزیك بكەنەوە، سێ جار بە چەكی قورس چالاكی ئەنجامدرا. دوای ئەو دەستوەردانەی هێزەكانمان، داگیركەران ناچاربوون تائاستێك بكشێنەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە زاپ:

٢٩ی حوزەیران كاتژمێر ٠٩:١٨ و ٣٠ حوزەیران كاتژمێر ٠٧:٥٠ لە دژی داگیركەران كە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر جێگیربن بە چەكی قورس چالاكی ئەنجامدرا.

٢٩ی حوزەیران كاتژمێر ١٦:٠٠ هێزەكانمان لە داگیركەرانیاندا كە دەیانویست بەرەو گۆڕەپانی چەمچۆ بچن.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرعەشی جەنگی خابوردا:

٢٨ی حوزەیران كاتژمێر ١٠:٤٠ لە گۆڕەپانی شاخی سۆری سەر بە چەلێ لە دژی داگیركەران كە بە ئامانجی داگیركاری رێگەی سەربازییان دروست دەكد، بە چەكی قورس چالاكی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی گورزی بەهێزی هێزەكانمان سێ داگیركەر سزادران، ٢ داگیركەریش برینداربوون و شۆفڵێك لەناوبرا.

٢٩ی حوزەیران كاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، سیستمێكی كامێری حەراری كە داگیركەران ویستیان لە گۆڕەپانەكە جێگیری بكەن، لەلایەن هێزەكانمانەوە تێكشكێنرا. هەمان كات تیمە گەڕۆكەكانی یەژەئاستارمان بە سابوتاژ لە داگیركەران لە گۆڕەپانەكەیاندا. لە ئەنجامدا دوو داگیركەر سزادران.

٢٩ی حوزەیران كاتژمێر ١٢:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە دژی داگیركەران كە لە جموجۆڵدابوون چالاكییەكی نیشانشكێن كرا و داگیركەرێك سزادرا.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی:

٢٨ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، كاركەر و ئەشكەوتی برینداران ٧ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆمبارانی تونێلەكانی شەڕ كرا.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە كاتیوشا، هەلیكۆپتەری هێرشبەر و فڕۆكەی شەڕ:

٢٩ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ، شاخی هەكاری، شاخی جودی، شاخی كاركەر و شاخی ئێف ئێم بە دەیان جار بە كاتیوشا و هاوەن بۆردومان كران، لەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درۆن سوڕایەوە.

٢٩ی حوزەیران گۆڕەپانەكانی ئەشكەوتی برینداران، كوڕەژارۆ، كۆكەرێ، مامڕەش، شەهید هارون و شەهید تۆڵهەڵدان ١١ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كران.

٢٩ی حوزەیران گۆڕەپانەكانی بەرخودانی وەرخەلێ، چەمچۆ، سیدا و كاركەر ٢٣ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران”.