خەڵک-
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو فۆڕمی دامەزراندنی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لە کەرتی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وێنەیەکی فۆڕمەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”
“وێنەیەک لەو فۆرمەی کە تاکە فۆرمی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە لەسەرجەم فەرمانگە کشتوکاڵیەکان بەپێی شوێنی جوگرافی بەردەست دەبێ ،لەرێکەوتی 2022/7/3 تاوەکو 2022/8/1 وەربگرن “.
وەزارەتەکە دەشڵێت:”سەرجەم دەرچووانی دانەمەزراو لەبەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری دەتوانن سوودی لێوەر بگرن لە چوارچێوەی پلان و رێکارەکانی دامەزراندنی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لە کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان”.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، ٥ هەزار دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ و فێتێرنەری دادەمەزرێن.