سەردێر

وادەی ناردنی بودجەكانی 2022 و 2023 بۆ پەرلەمان ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران، وادەی ناردنی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2022 لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان ئاشكرا دەكات.

ساڵح بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە”گەر ڕەوشی یاسایی لەبار بێت و ڕێگە بۆ دەسەڵاتی ڕاپەڕندن خۆش ببێت بۆ تێپەڕاندنی یاساكان، ئەوا دەكرێت بودجەی ساڵی 2022 پێشكەش بكرێت و دواتر پرۆژە یاسای بودجەی 2023 لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو ڕەوانە بكرێت، بە مەرجێك یەكەم پەسەند بكرێت، بەر لە كۆتایی ساڵی دارایی لە كۆتایی كانوونی یەكەمی 2022″.

بە وتەی ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق”لەتشرینی یەكەمی داهاتوو، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 بۆ ساڵی 2023، لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان پێشكەش دەكرێت، بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی فیدراڵ ژمارە 9ی ساڵی 2019ی هەمواركراو”.