سەردێر

لە چەند وڵاتێك جەژنی قوربان دیاریكرا

خەڵك-
بەهۆی ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەند ولاتێك هیلالی مانگی (زولحیجە) نەبینرا، بڕیاردرا ڕۆژی یەك شەممە 10ی تەمموز بكرێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

لیژنەكانی بینینی مانگ لە هەریەك لە وڵاتانی (مالیزیا، برۆنای، یابان، ئەندونیسیا) ڕایانگەیاند، كە ئەم ئێوارەیە هیلالی مانگی (زولحیجە)ی كۆچی نەبینراوە، بۆیە سبەینێ‌ پێنج شەممە تەواوكەری ئەم مانگەیە و ڕۆژی هەینی دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی (زولحیجە)ی كۆچی.

هەریەكە لەو وڵاتانە بڕیاریشیانداوە، كە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووتر 10ی تەمموز بكرێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بۆ دیاری كردنی جەژنی قوربان ولاتانی ئیسلامی و موسڵمانان لە تەواوی جیهان پشت بە بڕیاری سعودیە دەبەستن بەو پێیەی پڕۆسەی حەج لەوێ‌ ئەنجام دەدرێت و ڕۆژی عەرەفە و یەكەم ڕۆژی جەژن دیاری دەكرێت.